ئەمریکا ئامادەکاری بۆ دەستگیرکردنی بەغدادی دەکات

 ئەمریکا ئامادەکاری بۆ دەستگیرکردنی بەغدادی دەکات
سوپای ئەمریکا ئامادەکاری بۆ دەستگیرکردنی خەلیفەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەکات.



ئەمڕۆ یەکشەممە 10-2-2019، ئاژانسە جیهانییەکان هەواڵێکیان بڵاو کردووەتەوە و تێیدا باس لەوە دەکرێ، کە ئەبوبەکر بەغدادیی خەلیفەی داعش لە سنووری شارۆچکەی هەجین لە پارێزگای دێرەزوورە لە باشووری رۆژهەڵاتی سووریا.



هەروەک ئەو ئاژانسانە ئاماژەیان پێ کردووە، سوپای ئەمریکا رێگریی لە هێزێکی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) لە نزیکبوونەوە لەو ناوچەیەی گومان دەکرێ ئەبوبەکر بەغدادی تێدا بێ، کردووە.



سوپای ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت بۆ دابەزینی هێزێکی تایبەت لە ئاسمانەوە بۆ دەستگیرکردنی خەلیفەی داعش و لەبەر ئەو هۆکارەش، رێگریی لە نزیکبوونەوەی هەسەدە لە ناوچەکە دەکات.



هەسەدە هێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهاتووە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوی باڵی سەرەکیی ئەو هێزەیە.



باسنیوز
Top