کۆشکی سپی بەیاننامەیەک لەبارەی رەوشی تەندروستیی ترەمپ دەردەکات
لە بەیاننامەکەدا، شۆن کانلی، پزیشکی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ماوەی چوار کاتژمێر چەندین تاقیکاری گشتی (فەحس عام)ی بۆ ئەنجام دراوە.
شۆن لانلی هەروەها رایگەیاندووە، کە دۆناڵد ترەمپ ”تەندروستییەکی زۆر باشی هەیە و پێشبینی دەکەم تەندروستییەکەی بەو باشییە بمێنێتەوە تا کۆتایی خولی سەرۆکایەتییەکەی“.
ئێوارەی رۆژی هەینی 8-2-2109، ترەمپ سەردانی نەخۆشخانەی سەربازیی وۆڵتەر رێدی لە واشنتن کرد.
دۆناڵد ترەمپ، کە لە ساڵی 1946 لەدایک بووە، ملیاردێرێکی ئەمریکی بوو و بەشداریی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ساڵی 2016 کرد و سەرکەوتنی بە دەست هێنا و لە مانگی 1ـی 2017ـەوە سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی دەکات.
پێچەوانەی هەموو سەرۆکەکانی دیکەی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ خواردنەوە ئەلکحولییەکان ناخواتەوە و جگەرەش ناکێشێت، بەڵام بەردەوام خواردنەوە گازییەکان دەخواتەوە و خواردنە خێراکانیش دەخوات.
باسنیوز
