عەلی: نابێت ئێمە متمانە بە ئەوروپا بکات
راشیگەیاندووە: "من ناڵێم نابێت پەیوەندیمان هەبێت. تەنها باس لە متمانە دەکەم".
رێبەری باڵای ئێران رەخنەی لە ئەوروپا گرت لەبارەی خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا و رەوشی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە و گووتی: "پۆلیس هێرشدەکاتە سەر خۆپیشاندەران و کوێریان دەکەن، دواتر داوای مافی مرۆڤ لە ئێمە دەکەن".
ئەم لێدوانانەی خامنەیی لە کاتێکدایە، تەنها یەک هەفتەیە، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا مێکانیزمی بازدان بەسەر سزاکانی ئەمەریکا بەناوی ئینستێکس بۆ سەر ئێرانیان دەستپێکردووە.
