مایک پۆمپیۆ: لە سەرکردایەتیی شەڕی دژی داعش لە سووریا بەردەوام دەبین

 مایک پۆمپیۆ: لە سەرکردایەتیی شەڕی دژی داعش لە سووریا بەردەوام دەبین
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی لە سەرکردایەتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعشلە سووریا، بەردەوام دەکات.



رۆژی چوارشەممە 6-2-2019، وەزیرانی دەرەوەی 79 وڵاتی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرپەرشتیی مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشتن کۆبوونەوە.



مایک پۆمپیۆ لە میانی کۆبوونەوەکە رایگەیاندووە، سرووشتی شەڕی دژی داعش گۆڕانکاری بەسەردا دێت و کشانەوەی سوپای ئەمریکاش لە سووریا بەمانای کۆتایی هێنان بە شەڕ دژی تیرۆریستان، نایەت.



وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بەوەش کردووە، کە وڵاتەکەی لە سەرکردایەتیکردنی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت، بەڵام ”لە ئێستا بەدواوە“، شەڕی سەربازی کاری لەپێشینەمان نابێ“، وەک ئاماژەیەک بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی شەڕ دژی داعش.



مایک پۆمپیۆن پێشی وابوو، کە داعش هێشتا مایەی مەترسیی و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی جیهان و جەختی لەسەر کۆتایی هێنان بەو رێکخراوە تیرۆریستییە، کردەوە.



باسنیوز
Top