ترەمپ کات و شوێنی کۆبوونەوەی دووەمی لەگەڵ کیم جۆنگ ئون دیاری کرد
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتارێکی لەبارەی بارودۆخی وڵاتەکەی دوای دوو ساڵ حوکمڕانی، پێشکەش کرد. ترەمپ لە هەڵبژاردنی 8-11-2016ـی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، سەرکەوتنی بەدەست هێنا و لە مانگی 1ـی 2017ـەوە سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکات.
بەشێکی وتارەکەی دۆناڵد ترەمپ تایبەت بوو بە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کۆریای باکوور و کۆبوونەوەی لەگەڵ کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی ئەو وڵاتە.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە لە رۆژانی 27 و 28ـی ئەم مانگە (مانگی 2ـی 2019) لە ڤێتنام بۆ جاری دووەم لەگەڵ کیم جۆنگ ئون کۆ دەبێتەوە.
رۆژی 12-6-2018 بۆ یەکەم جار، کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە سەنگافورە کۆبوونەوە و رێککەوتنێکیان واژۆ کرد.
گرنگترین خاڵی رێککەوتنەکە، بەڵێنی کیم جۆنگ ئون بوو بە داماڵینی وڵاتەکەی لە چەکی ناوکی و راگرتنی هەموو بەرنامە و تاقیکردنەوە ناوکییەکان.
لە سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمدا (1939-1945)، سوپای یابان دەستی بەسەر باشووری نیمچە دوورگەی کۆریادا گرت و سوپای رووسیاش دەستی بەسەر باکووری نیمچە دوورگەکەدا گرت. دوای کۆتایی هاتنی جەنگەکەش، هەر یەکە لەو دوو بەشە، بوونە وڵاتێکی سەربەخۆ، بەشە باکوورییەکە چووە ناو بەرەی یەکێتیی سۆڤیەت و بەشە باشوورییەکەش چووە ناو بەرەی یابان و ئەمریکا.
باسنیوز
