ترەمپ: حکوومەتی ئێران دیکتاتۆرییەکی گەندەڵە

 ترەمپ: حکوومەتی ئێران دیکتاتۆرییەکی گەندەڵە
دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا لە گوتاری خۆیدا لە کۆنگرێسی ئەو وڵاتە چەندنین پرسی هێنایە گۆڕی و بە توندی هێرشی کردە سەر ئێران، ئەو حکوومەتەی بە "دیکتاتۆرییەکی گەندەڵ" و "پشتیوانی سەرەکیی تیرۆر" وەسفی کرد.



بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی میدیایی (BBC) سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە بە بۆنەی دووەمین ساڵی سەرۆکایەتیی خۆی لە کۆنگرێسی وڵاتەکەی قسەی دەکرد، بەشێک لە گوتارەکەی بۆ ڕەخنەگرتن لە سیاسەت و جموجۆڵەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گوتی حکوومەتی ئەمریکا لێبڕاوانە بەرەنگاری ئێران دەبێتەوە.



دۆناڵد ترەمپ گوتیشی: "بۆ ئەوەی نەهێڵیت ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات، لە ڕێککەوتنی ئەوتۆمی کشاوەتەوە و بێگومان هەموو هەوڵەکانمان بۆ چاودێریی جموجۆڵەکانی ئێران لە ناوچەگە دەخەیەن گەڕ".



سەرکۆماری ئەمریکا گوتیشی: ئێمە چاو لەسەر حکوومەتێک هەڵناگرین کە دروشمی مەرگ و نەمانی ئەمریکا دەدات و هەوڵی سڕینەوەی و جینۆسایدی جووەکان و ئیسرائیل دەدات".



هەرچەند ئێران سەرجەم تۆمەتەکانی هەوڵدان بۆ دەست پێڕاگەیشتن بە چەکیۆ ئەتۆمیی ڕەت کردووەتەوە، بەڵام لە چالاکییە مووشەکی و ناوکییەکانی بەردەوامە و بە مافی بەرگریی خۆی دەزانێت.



پاش کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران، سەرجەم گەمارۆکان بۆ سەر ئەو وڵاتە لە دوو قۆناغدا کەوتنەوە گەڕ و ئێستا ئێران لەڕووی ئابووری و داراییەوە لە دۆخێکی قەیراناوی دایە، هەرچەند یەکێتیی ئەورووپا لە هەوڵدایە ڕێکارێک بدۆزێتەوە بۆ یارمەتیی ئابووری و بازرگانیی ئێران و گەمارۆکانی ئەمریکا تێپەڕێنن، بەڵام ئەمریکا هۆشداریی داوەتە وڵاتانی ئەورووپی لە ئەگەری ئەو کارەدا ئەوانیش ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە.




باسنیوز
Top