سەرۆکی ڤەنزوێل: فەرموون با هەڵبژاردن بكەین
نیکۆڵاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا لەمیانی وتارێکدا لە 20 هەمین ساڵیادی شۆڕشی بۆلیڤار لە کاراکاسی پایتەخت رایگەیاند، "ئەمساڵ بۆ پێکھێنانی ئەنجومەنێکی نوێی نیشتمانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجام دەدرێت، ھەڵبژاردنێکی سەربەخۆ و گەرەنتیدەر بەمەبەستی ئەنجومەنێکی نوێی نیشتمانی لەلایەن گەل ئەنجام دەدەین".
نیکۆڵاس مادورۆ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجومەن پڕۆژە یاسایەکی بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر ئامادەکردوە.
نیكۆلاس مادورۆ-ی تەمەن 56 ساڵ، لە ماوەی شەش ساڵی سەرۆكایەتیدا، روبەروی گەورەترین ئاڵنگاری بوەتەوە پاش ئەوەی رۆژی 24ی كانونیی دوەمی 2019، بەرەی ئۆپۆزسیۆن-ی وڵاتەكەی دژی وەستانەوە و خوان گوایدۆی سەرۆكی پەرلەمان خۆی وەكو سەرۆكی كاتی ڤەنزوێلا ناساند.
حكومەتی واشنتن دەستبەجێ خۆناساندنەكەی خوان گوایدۆی بە فەرمی ناساند و ڤلادێمیر پوتینی سەرۆكی روسیا-ش پشتیوانی خۆی بۆ مادورۆ راگەیاند.
خوان گوایدۆ، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی ڤەنزوێلا و سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە رایگەیاندبو، حکومەتەکەی مادورۆ ناناسێت.
خەندان-
