گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وەڵامی برێت مەكگۆرك دەداتەوە
مەکگورک رەخنەی لە بڕیاری سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ تایبەت بە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا گرتووە و بەرگریی لەوەش کردووە کە تورکیا ھاوپەیمانێکی متمانەپێکراو نییە و دەشڵێت: "توركیا خۆی له سه‌دان میلی ناو (خاكی خۆی) بێ هاوكاری و پاڵپشتی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت هیچ كارێك بكات. جگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا كه توركیا پاڵپشتیان ده‌كات، توندڕه‌وه‌كانن و به راشكاوی رایانگه‌یاندووه ده‌یانه‌وێت شه‌ڕی كورد بكه‌ن نه‌ك داعش".
مه‌كگۆرك ئاماژەی بەوەداوە: "خراپترینی ئه‌م بڕیاره ئه‌وه‌یه تره‌مپ به‌خێرایی ده‌ریكرد، پاش په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌ردۆغانی به جددی وه‌رگرتووه كه توركیا به‌ره‌نگاری داعش ده‌بێته‌وه له سووریا".
k24
