ترەمپ و کیم بۆ جاری دووەم کۆ دەبنەوە.
سارە ساندەرز، گوتەبێژی کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵاتەکەی و کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور بۆ جاری دووەم کۆ دەبنەوە.
سارە ساندەرز بەبێ ئاشکراکردنی شوێنی کۆبوونەوەکە، رایگەیاندووە، کۆبوونەوەی کیم جۆنگ ئون و دۆناڵد ترەمپ لە کۆتایی مانگی 2ـی 2019 ئەنجام دەدرێت.
رۆژی 12/6/2018 بۆ یەکەم جار، کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە سەنگافورە کۆ بوونەوە و رێککەوتنێکیان واژۆ کرد.
گرنگترین خاڵی رێککەوتنەکە، بەڵێنی کیم جۆنگ ئون بوو بە داماڵینی وڵاتەکەی لە چەکی ناوکی و راگرتنی هەموو بەرنامە و تاقیکردنەوە ناوکییەکان.
لە سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمدا (1939-1945)، سوپای یابان دەستی بەسەر باشووری نیمچە دوورگەی کۆریادا گرت و سوپای رووسیاش دەستی بەسەر باکووری نیمچە دوورگەکەدا گرت. دوای کۆتایی هاتنی جەنگەکەش، هەر یەکە لەو دوو بەشە، بوونە وڵاتێکی سەربەخۆ، بەشە باکوورییەکە چووە ناو بەرەی یەکێتیی سۆڤیەت و بەشە باشوورییەکەش چووە ناو بەرەی یابان و ئەمریکا.
باسینوز
