دەنگۆی دەستبەسەرکرانی هاوسەر و کوڕێکی شا سەلمان بڵاو دەبێتەوە
هەژمارێک بەناوی (ئەلعەهد ئەلجەدید) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردووەتەوە، کە خاتوو فەهدە ئال حەسلین، هاوسەری شا سەلمان بن عەبدولعەزیزی شای سعودیە دژایەتیی بڕیار و هەنگاوەکانی محەمەد بن سەلمانی کوڕی خۆی و شازادەی جێنشینی وڵاتەکەی دەکات.
ژمارەیەک هاووڵاتیی سعودی لە هەمان تۆڕ ئاماژەیان بە هەمان هەواڵ کردووە و باسیان لەوە کردووە، کە محەمەد بن سەلمان دایکی خۆی دەستبەسەر کردووە و ئێستاش شازادە بەندەر بن سەلمانی برای خۆی لای دایکی دەستبەسەر کردووە.
ئەو هەژمارانەی باسیان لەو هەواڵە کردووە، شازادە بەندەر بن سەلمان و دایکی بە فەرمانی محەمەد بن سەلمان لە کۆشکی سوڵتان دەستبەسەر کراون.
باسنيوز
