نه‌مسا نزیکەی چوار هەزار مافی په‌نابه‌ری هه‌ڵوه‌شانده‌وه
وه‌زاره‌تی ناوخۆی وڵاتی نه‌مسا ڕای گه‌یاندووه، كه هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م ژماره‌یه زۆره‌ی په‌نابه‌رانه بەهۆی ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك له په‌نابه‌ران به پێچه‌وانه‌ی یاسای نه‌مساوی هه‌ڵسووكه‌وتیان كردووه و ده‌ستیان به كاری ئاژاوه‌گێر كردووه، چونكه به پێی یاسای په‌نابه‌ری ئه‌و وڵاته هه‌ركه‌سێك په‌یوه‌ندی هه‌بێت به توندوتێژی و كوشتنه‌وه ئه‌وا نه‌مسا بۆی هه‌یه مافی په‌نابه‌ری ههڵبوهشینێتەوە.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌نی ناوخۆی نه‌مسا ئاماژەشی بەوەکردووە، له‌مه‌ودا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌ری ته‌نها له‌سەر هۆكاری كوشتن نییه، به‌ڵكو هه‌ر په‌نابه‌رێك كه‌مترین پێشێلكاری ئه‌نجام بدات ئه‌وا مافی په‌نابه‌رییه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی (كونا)ی جیهانیش نووسیویه‌تی: "هۆكاری ئه‌و ههڵوهشاندنهوهیە بەهۆی ئه‌وه‌ی كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا له وڵاتی نه‌مسا چه‌ندین حاڵه‌تی كوشتن به هۆكاری نادیار له نێوان په‌نابه‌ران و هاووڵاتییانی نەمساوی ڕوویاندا".
باسنيوز
