مایک پێنس: ڕێککەوتنی ئەتۆمی تەنیا لە بەرژەوەندیی بەرپرسانی ئێراندا بوو

 مایک پێنس: ڕێککەوتنی ئەتۆمی تەنیا لە بەرژەوەندیی بەرپرسانی ئێراندا بوو
مایک پێنس، جێگری سەرکۆماری ئەمریکا، لە سێیەمین ساڵڕۆژی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ناسراو بە (بەرجام) گوتی ئێمە لە خراپووبی ئەو ڕێککەوتنە گومانمان نییە، چونکە ئەو ڕێککەوتنە تەنیا لە بەرژەوەندیی بەرپرسان (مەلاکان)دا بوو نەک خەڵکی ئیران.

جێگری سەرکۆماری ئەمریکا لە گوتارێکدا لە کۆنفرانسی "سەرانی ناوەندە دیپلۆماتیکەکانی ئەمریکا لە سەرتاسەری جیهان" ڕای گەیاند: "ئەمریکا لە بەرانبەر ڕژێمی دوژمن و یاخیی کۆماری ئیسلامیدا وەستاوەتەوە، ئەو وڵاتەی کە بەتەمای فرەخوازی و داگیرکارییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنیا ئەندێشەی تیرۆر و ناسەقامگیری پەرە پێ دەدات".

مایک پێنس گوتیشی: "دۆناڵد ترەمپ بڕیاری داوە لە بەرانبەر وڵاتانی دوژمن و یاخییەکاندا بوەستێتەوە و بڕیاری دابوو ڕووبەڕووی ئێران ببێتەوە، هەر بۆیە توندترین زەخت و گوشار و گەمارۆی بەسەردا سەپێندراوە".

ئاماژەی بەوەش کرد: "ڕێککەوتنی ناوکی کە ئێمە تێیدا هاتینە دەشت تەنیا لە بەرژەوەندیی مەلاکاندا بوو، ئەو مەلایانەی کە خەڵکی هەژار و بێدەرتان سەرکوت دەکەن".












باسنيوز
Top