نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان یەکەم سەردانی بۆ دیمەشق ئەنجام دەدات
ئەمڕۆ سێشەممە 15-1-2019، گێیر پێردەرسن، نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، گەیشتە دیمەشق.
گێیر پێدەرسن، کە لە 7-1-2019 پۆستی نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ کاروباری سووریا، وەرگرت، دیپلۆماتکارێکی دێرینی نەرویجییە و ماوەیەک باڵیۆزی وڵاتەکەی بووە لە نەتەوە یەکگرتووەکان.
باسنيوز
