ئێران: هەڵدانی کەشتیی ئاسمانیی شکستی هێناوە
لەمبارەوە ماڵپەڕی "ئیسنا" لەزاری جەهرومی بڵاوی کردووەتەوە کەشتیی ئاسمانیی (ماهوارە) کە ماوەیەکەیە ئامادەکاری بۆ دەکرێت، پاش سێ جار تاقیکردنەوە، نەیتوانیوە بگاتە خێرایی پێویست و و نەڕۆیشتووەتە ناو بازنەی ئاسمانەوە و شکستی هێناوە.
لە کاردانەوە بەم هەواڵە لە بەرانبەردا بنیامین نتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕای گەیاندووە: "ئێران لەمبارەوە درۆ دەکات و بەردەوام بۆ شاردنەوەی راستییەکان درۆ دەکات، ئەو حکوومەتە لەبارەی ڕێککەوتنی ناوکیش درۆی کرد و ئێمە بە دۆزینەوەی ئەرشیڤی ناوکی، ئەو درۆیەمان لەقاو دا. ئێستاش حکوومەتی ئێران لەبارەی هەڵدانی ماهوارە بۆ ئاسمان درۆ دەکات و ڕاستییەکەی گەیشتنە بۆ توانایی مووشەکەیی".
باسنيوز
