سوپای ئەفغانستان کوژرانی 17 چەکداری داعش رادەگەیەنێت

 سوپای ئەفغانستان کوژرانی 17 چەکداری داعش رادەگەیەنێت
سوپای ئەفغانستان کوژرانی 17 چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە وڵاتەکەیدا، رادەگەیەنێت.

ئەمرۆ دووشەممە 14-1-2019، فیرقەی سیلاب لە سوپای ئەفغانستان رایگەیاندووە، هێزە ئەنفغانییەکان بە پاڵپشتیی ئاسمانیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ناوچەی ڤێخی لە ئاچین، هێرشیان کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانی داعش.

هەروەک ئەو فیرقەیە رایگەیاندووە، بەهۆی هێرشەکەوە، 15 چەکداری داعش کوژراوە و کۆگاکانی تەقەمەنیی ئەو رێکخراوەش لە ناوچەکەدا، تەقیونەتەوە.

هەروەها فیرقەی سیلاب رایگەیاندووە، کە هێزەکانی ئەفغانستان لە شارۆچکەی خۆغیانی، پێنج چەکداری داعشیان کوشتووە و دووی دیکەیان بریندار کردووە.











باسنيوز
Top