ئیسرائیل کۆتایی بە ”قەڵغانی باکوور“ لە دژی حزبوڵڵا هێنا
ئەفیغای ئەدرعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، کە پێنجەم تونێلی حزبوڵڵا، کە بۆ هێرشکردنە سەر قوڵایی خاکی ئیسرائیل دروستی کردبوو، وێران کرا.
حزبوڵڵا ئەو تونێلانەی لەناو خاکی لوبنانەوە بۆ ناو قوڵایی خاکی ئیسرائیل دروست کردبوو، بە مەبەستی لێدان لە هێزەکانی ئیسرائیل لەسەر سنوور لە پشتەوە.
ئەفیغای ئەدرعی هەروەها رایگەیاندووە، سوپای وڵاتەکەی بە بەکارهێنانی تەکنۆلۆجیا و دروستکردنی دیوار، بەردەوام دەبێ لە پاراستنی ئیسڕائیل نوورەکانی باکووری وڵات.
باسنيوز
