خۆپیشاندانی ئێلەگ زەدەکان گەیشتە لەندەن

 خۆپیشاندانی ئێلەگ زەدەکان گەیشتە لەندەن
خۆپیشاندانی ئێلەگ زەردەکانی پاریسی پایتەختی فەرەنسا گەشتە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.



سەدان هاووڵاتیی بەریتانی لە لەندەن خۆپیشاندانێکیان بە پۆشینی ئێلەگی زەردەوە ئەنجام دا و داواکارییەکانیان خستە روو.



خۆپیشاندەران لە لەندەن داوایان لە حکوومەتی وڵاتەکەیان کرد ئاگاداری بارودۆخی ژیانی ئەوان بێت لە بری پەیوەستبوون و خۆسەرقاڵکردن بە پرسی چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا (بریکزیت).



جگە لە داواکارییەکەی خۆیان، خۆپیشاندەرە فەرەنسییەکان پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئێلەگ زەردەکانی فەرەنسا نیشاندا و بەپێی زانیارییەکانیش، ژمارەیەک هاووڵاتیی فەرەنسی بەشداریی خۆپیشاندانی ئێلەگ زەردەکانی لەندەنیان کرد.



نۆ هەفتەیە هاووڵاتییانی فەرەنسا بە پۆشینی ئێلەگی زەردەوە، دژی بڕیارێکی سەرۆکی وڵاتەکەیان لە رۆژانی شەممە خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.



لە ناوەڕاستی مانگی 11ـی 2018ـەوە هاووڵاتییانی فەرەنسا دژی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی خۆپیشان دەکەن و هەموویان چاکەتێکی فسفۆرییان لەبەر کردووە.



بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی دوای بڕیارێکی ئیمانوێڵ ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا دێتل کە بڕیاری دابوو باجی سەر سووتەمەنی بەرز بکاتەوە، بەو مەبەستەی خەڵک زۆرتر ئەو هۆکارانەی گواستنەوە بەکار بهێنن، کە دۆستی ژینگەن.



باسنیوز
Top