چه‌كدارانی ته‌حریروشام په‌نجا شار و شارۆچكه و گوندیان له پارێزگای ئیدلب و حه‌ما كۆنتڕۆڵ كردووه‌ته‌وه.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی هه‌شت رۆژی شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌خت له‌نێوان چه‌كدارانی ته‌حریر و شام و چه‌كدارانی به‌ره‌ی نیشتمانی بۆ رزگاركردنی سووریا، نزیكه‌ی 140 چه‌كداری هه‌ردوولا كوژراون.
روانگه‌كە ئاماژەی بەوەشكردووە، چه‌كدارانی ته‌حریروشام په‌نجا شار و شارۆچكه و گوندی له پارێزگای ئیدلب و حه‌ما كۆنتڕۆڵ كردووه‌ته‌وه. هاوكات ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ھێزه‌كانی نیشتمانی سووریا، به‌دیل كه‌وتوونه‌ته ده‌ست چه‌كدارانی ته‌حریر و شام.
چه‌كدارانی ته‌حریروشام و چه‌كدارای ھێزه‌كانی نیشتمانی سووریا هه‌ردووكیان به هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌ناسرێن، كه چه‌كدارانی ته‌حریر و شام پێشتر به به‌ره‌ی نوسرا ده‌ناسران و چه‌كدارای ھێزه‌كانی نیشتمانی سووریا له‌لایه‌ن سوپای توركیا پاڵپشتیان ده‌كرێت.
K24
