داعش تەقاندنەوەی بارەگایەکی هەسەدە دەگرێتە ئەستۆ

 داعش تەقاندنەوەی بارەگایەکی هەسەدە دەگرێتە ئەستۆ
رێکخراوی تیرۆریستی داعش تەقاندنەوەی بارەگایەکی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) دەگرێتە ئەستۆ.



داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەی بەوە کردووە، کە چەکدارێکی خۆکوژ بە چەکێکەوە هێرشی کردووەتە سەر بارەگایەکی هەسەدە لە نزیک قوتابخانەی رەشید لە ناوەڕاستی شاری رەققە و دواتر خۆی تەقاندووەتەوە.



تەقینەوەکە رۆژی دووشەممە 7-1-2019 رووی دا و بووە هۆی گیان لەدەست دان و برینداربوونی 17 شەڕڤانی هەسەدە.



هەسەدە هێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهاتووە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوی باڵی سەرەکیی ئەو هێزەیە.



باسنیوز
Top