ئەفغانستان.. هێرشی تاڵیبان 21 قوربانیی لێ کەوتەوە

 ئەفغانستان.. هێرشی تاڵیبان 21 قوربانیی لێ کەوتەوە
لە ئەنجامی هێرشی گرووپی تیرۆریستیی تاڵیبان بۆ سەر دوو بنکەی سەربازیی سوپای ئەفغانستان، 14 پۆلیس و میلیشیای حکوومەتی کوژراون و لە بەرانبەریشدا 15 چەکداری تاڵیبان کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (ڕۆیتەرز)، هێرشەکەی تاڵیبان نیوە شەوی ڕابردوو بووە بۆ سەر دوو بنکەی ئەمنیی سوپای ئەفغانستان لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە بووە کە بووەتە هۆی کوژرانی 21 هێزی ئەمنی کە 14 کەسیان پۆلیس و حەوت کەسی دیکەشیان میلیشیای سەر بە حکوومەتی کابول بوون.

ئەو هێرشە لە دوو بەشی جیاوازی هەرێمی "بادغیش" و لە سنووری تورکمەنستان ڕووی داوە.

باس لەوە دەکرێت هێرشەکە نیوە شەوی ڕابردوو ڕووی داوە و هەتا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەردەوام بووە کە تێیدا 15 چەکداری گرووپی تیرۆریستیی تاڵیبانیش کوژراون.











Top