ئەمڕۆ له‌ ئه‌نكه‌را 8 ئەندامی داعش ده‌ستگیر كران

 ئەمڕۆ له‌ ئه‌نكه‌را 8 ئەندامی داعش ده‌ستگیر كران
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌كانی ئاسایشی ئه‌نكه‌رادا، 8 كه‌س ده‌ستگیر كران كه‌ سه‌ر به‌ گرووپی تیرۆریستی داعشن.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان كرده‌وه‌ هێزه‌كانی ئاسایش توانیان ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌ بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی داعش له‌ ئه‌نكه‌را ئه‌نجام بده‌ن، له‌ ئه‌نجامدا توانرا 8 كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن، كه‌ دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ سه‌ر به‌ داعشن.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌، جگه‌ له‌و 8 كه‌سه‌ی كه‌ ده‌ستگیر كراون، 4 كه‌سی تریش داواكراون له‌ لایه‌ن دادگاوه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستە ده‌ستگیر نه‌كراون و رایانكردووه‌.

ئه‌و 8 كه‌سه‌ی ده‌ستگیر كراون، به‌ نیازبوونه‌ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ توركیا ئه‌نجام بده‌ن.









باسنيوز
Top