ئیسرائیل فڕۆکەخانەیەک لە نزیک دەریای سوور دروست دەکات

 ئیسرائیل فڕۆکەخانەیەک لە نزیک دەریای سوور دروست دەکات
وەزیری گواستنەوەی ئیسرائیل رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی فڕۆکەخانەیەک لە نزیک دەریای سوور دەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2-1-2019، ئیسرائیل کاتز، وەزیری گواستنەوەی ئیسرائیلی بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، فڕۆکەخانەکە بەناوی ”فڕۆکەخانەی رامون“ لە باشووری ئیسرائیل لە نزیک دەریای سوور، دروست کراوە.

ئیسرائیل کاتز ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە رۆژی 21-1-2019 بە ئامادەبوونی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەکرێتەوە و سەرەتا بۆ گەشتە ناوخۆییەکان بەکار دێت و دواتریش گەشتی نێودەوڵەتی لێ ئەنجام دەدرێت.

فڕۆکەخانەکە دەکەوێتە دووریی 18 کیلۆمەتر لە کۆمەڵگەی گەشتیاریی ئیلات و ساڵانە توانای پێشوازیکردنی دوو ملیۆن تا چوار ملیۆن و 200 گەشتیاری هەیە.

ئەو فڕۆکەخانەیە، کە کەوتووەتە نزیک دەریای سوور، بڕی یەک ملیار و 700 ملیۆن شیکڵ (زیاتر لە 453 ملیۆن و 630 هەزار دۆلار)ی تێچووە.











باسنيوز
Top