سه‌رۆكی حكومه‌تی كه‌ته‌لۆنیا: ده‌ستبه‌رداری داواكاریی سه‌ربه‌خۆیی نابین
كویم تۆرا، سه‌رۆكی حكومه‌تی كه‌ته‌لۆنیا له په‌یامی ساڵی نوێیدا كه له ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمیی كه‌ته‌لۆنیادا بڵاوکرایەوە، بانگه‌وازی "له 2019دا به‌یه‌كڕیزی سه‌رهه‌ڵدانی دژی نادادپه‌روه‌ری"ی دووپاتكرده‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارە ساڵی نوێ ببێته مایه‌ی رووخاندنی دیواری سته‌می حكومه‌تی ئیسپانیا و سه‌رهه‌ڵدان دژی نادادپه‌روه‌ری.
سه‌رۆكی حكومه‌تی كه‌ته‌لۆنیا راشیگەیاند، ده‌ستبه‌رداری داواكاریی سه‌ربه‌خۆیی نابن بۆ كه‌ته‌لۆنیا، هاوکات داوای له پێدرۆ سانچێز، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا كرد "دانوستانێكی بوێرانه و جێگای باوه‌ڕ" له‌وباره‌وه ده‌ست پێبكه‌ن.
سه‌رۆكی حكومه‌تی كه‌ته‌لۆنیا هەروەها داوای نێوه‌ندگیریی نێوده‌وڵه‌تیشی كرد بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ته‌لۆنیا.
یەکی مانگی 10ی ساڵی 2017 زۆرینەی خەڵکی هەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانیا چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی هەرێمەکەیاندا، و رۆژی 27ی هەمان مانگیش، پەرلەمانی كەتەلۆنیا دەنگیدا لەسەر جیابوونەوە لە ئیسپانیا.
خەندان
