لیوا محه‌مه‌د باقری: كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا پرسێكی گرنگ نییه
باقری له كۆڕبه‌ندێكی سه‌ربازی له باره‌گای گشتی سوپای ئێران گوتوویه‌تی: "له سووریاوه دوژمنان هه‌وڵی نه‌ھێشتنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌یان داوه، دوژمنان له رێگه‌ی درووستكردنی گرووپه ته‌كفیرییه‌كان، له‌وانه‌ش رێكخراوی داعش كه هه‌واڵگریی رۆژئاوا حكوومه‌تی شه‌رعیی سووریایان پێكرده ئامانج، پاڵپشتیی ته‌واویان كردوون و ته‌نانه‌ت له رێگه‌ی هێلیكۆپتهرهكانیانهوه هاوكاریی تیرۆریستانیان كردووه له‌و ناوچانه‌ی گه‌مارۆ دراون رابكه‌ن و هاوكاریی لۆجیستیشیان پێشكه‌ش كردوون".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دوژمنان بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له حكوومه‌ت و گه‌لی سووریا، به‌شێكی خاكی ئه‌و وڵاته‌یان داگیر كردووه‌و كردوویانه به بنكه‌ی خۆیان".
باقری گوتوویه‌تی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ دابه‌شكردنی خاكی سووریا، ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر گه‌لی سووریا و ئیسرائیلی هانداوه سووریا بكاته ئامانج، هه‌روه‌ها وڵاتانی رۆژئاوا و هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه‌ش پاڵپشتیی تیرۆریان كردووه".
باقری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا به گرنگ نازانێ و سه‌ره‌رای بوونی ھێزێكی زۆر له ناوچه‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ ئێمه بینیمان به‌ڵێنه‌كانی خودا به‌و شێوه‌یه هاتووه‌ته دی".
رۆژی 19/12/2018 دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له سووریا بكشێنه‌وه و گووتی شكستمان به داعش هێناوه.
K24
