باڵیۆزى عێراق له سووریا: به‌م نزیكانه وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سووریا
سه‌عد محه‌ممه‌د ڕه‌زا، باڵیۆزی به‌غدا له دیمه‌شق، له‌كاتى مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئیمارات، ڕای گه‌یاند: "ئاماده‌ى هه‌ڵدانى ئاڵاى ئیمارات بووم له دیمه‌شق، زۆر دڵخۆشم، لێره‌شه‌وه بانگهێشتى هه‌موو عه‌ره‌ب ده‌كه‌ین بۆ دیمه‌شق بگه‌ڕێنه‌وه".
باڵیۆزی عێراق له سووریا، له لێدوانه‌كه‌یدا جه‌ختی كرده‌وه، كه به‌م نزیكانه باڵیۆزخانه‌ى دیكه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌ب له دیمه‌شق ده‌كرێنه‌وه.
فەیسەڵ میقداد، جێگری وەزیری دەرەوەی رژێمی سووریا بە رۆژنامەی (وەتەن)ی وڵاتەکەی راگەیاندووە، رژێمەکەی پێشوازیی لە کردنەەی باڵیۆزخانەی هەر وڵاتێکی عەرەبی لە دیمەشق، دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-12-2018، باڵیۆزخانەی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو لە دیمەشق کرایەوە.
دوای دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا، لە ساڵی 2012 ئیمارات هاوشێوەی زۆربەی وڵاتانی جیهان، باڵیۆزخانەی خۆی لە دیمەشق داخست.
لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە.
باسنيوز
