محەمەد جەواد زەریف: هیچ بەرپرسێکی ئێرانی نەیگوتووە ئێران هەوڵی سڕینەوەی ئیسرائیل لەسەر نەخشە، دەدات
محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری (لۆ پۆینت)ی فەرەنسی، رایگەیاندووە، هیچ بەرپرسێکی ئێرانی نەیگوتووە ئێران هەوڵی سڕینەوەی ئیسرائیل لەسەر نەخشە، دەدات.
ئەو لێدوانەی محەمەدجەواد زەریف کاردانەوەی میدیایی لێ کەوتووەتەوە و زۆربەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، کە ئەو لێدوانە پێچەوانەی لێدوانی سەرکردەکانی ئێرانە.
رۆژنامەنووسی ئەو گۆڤارە لێدوانێکی مەحمود ئەحمەدی نەژادی سەرۆکی پێشووی ئێرانی بەبیر وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە هێناوەتەوە، کە رایگەیاندبوو، ئیسرائیل لەسەر نەخشەی جیهان دەسڕنەوە.
لە وەڵامدا، محەمەدجەواد زەریف رایگەیاندووە، کە مەحمود ئەحمەدی نەژاد تەنیا گوتەیەکی ئایەتوڵڵا خومەینی، رێبەری یەکەمی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی دووبارە کردووەتەوە.
باسنیوز
