ماكرون داخباربوونی خۆی بە بڕیاری کشاندنەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا، رایگەیاند.
ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان لە وڵاتی چاد لە ئەفریقیاوە، داخباربوونی خۆی بە بڕیاری کشاندنەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا، رایگەیاند.
ئیمانوێڵ ماکرۆن ئاماژەی بە قەیرانی متمانە لەگەڵ ئەمریکا کردووە و رایگەیاندووە، بەردەوام هاوپەیمانێک چاوەڕێی دەکات هاوپەیمانەکەی جێی متمانە بێت، وەک ئاماژەیەک بۆ بێ متمانەیی هاوپەیمانەکان بە ئەمریکا.
شەوی چوارشەممە 19/12/2018، کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) رایگەیاند، کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری گەڕاندنەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا، داوە.
ئەو هێزە. ئەمریکییانە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و بۆ مەشقکردن بە هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە)، لە رۆژئاوای کوردستان و رۆژهەڵاتی سووریا جێگری ببوون.
هەسەدە هێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهاتووە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوی باڵی سەرەکیی ئەو هێزەیە.
باسنیوز
