سودان وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پشتگیریکردنی خۆپیشاندەران تۆمەتبار دەکات
سەڵاح عەبدوڵڵا قۆش، بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایش و هەواڵگریی سوودان بە رۆژنامەنووسانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، ئەو خۆپیشاندانانە لە ئەنجامی خراپیی بەڕێوەبردن و دابەشکردنی خواردمەنەییەکان، دروست بوون.
سەڵاح عەبدوڵڵا قۆش هەروەها رایگەیاندووە، ژمارەیەک ئەندامی بزووتنەوەی عەبدولواحید نور چوونەتە ئیسرائیل و لەوێ مەشقیان لەسەر دروستکردنی ئاژاوە پێکراوە.
بزووتنەوەی عەبدولواحید نور بزووتنەوەیەکی ئۆپۆزیسیۆنی سوودانە و لە هەرێمی دارفوورەوە دژایەتیی حکوومەتی سوودان دەکات.
نزیکەی هەفتەیەکە هاووڵاتییانی سوودان دژی گرانبوونی نرخی خواردن، دەستیان بە خۆپیشاندان دژی حکوومەتی وڵاتەکەیان کردووە و چەندین بنکە و بارەگای حکوومەت و حزبی فەرمانڕەوایان سووتاندووە.
باسنيوز
