سعودیە: پاڵپشتیی ئەلبانیا لە دژی ئێران دەکەین

 سعودیە: پاڵپشتیی ئەلبانیا لە دژی ئێران دەکەین
وەزارەتی دەرەوەی شانشینی سعودیە رایدەگەیەنێت، لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وڵاتەکەی پاڵپشتیی ئەلبانیا دەکات.



بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (واس)ی سعودی، کە ئەمڕۆ شەممە 22/12/2018، بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رایگەیاندووە، ئێران پاڵپشتیی تیرۆر دەکات و لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە ”بە جددی“ کار لەگەڵ ئەو مەترسییە بکات.



ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ ئەلبانیا لە دژی ئێران راگەیاندووە و ئەو وڵاتەیبە ”کۆماری ئەلبانیای برا“ ناوبردووە.



رۆژی چوارشەممە 19/12/2018، وەزارەتی دەرەوەی ئەلبانیا دەرکردنی دوو دیپلۆماتکاری ئێرانی لە وڵاتەکەی، بەهۆی ”سوودوەرگرتن لە پێگەی دیپلۆماسی بۆ دەستوەردان لە چالاکییە ئەمنییەکانی ئەلبانیا“، راگەیاند.

ئەلبانیا وڵاتێکی مسوڵماننشینی بەلقانە و کەوتووەتە باشووری رۆژهەڵاتی ئەوروپا.





باسنیوز

Top