کۆمکاری عەرەبی: تورکیا گرنگیی بە داواکانمان نادات
مەحمود عەفیفی، گوتەبێژی کۆمکاری عەرەبی بە رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی راگەیاندووە، چەندین جار لە کۆبوونەوەکانی لوتکەی عەرەبی ”سەرکۆنە“ی بۆردومانەکانی تورکیا کراوە.
مەحمود عەفیفی هەروەها رایگەیاند، بۆردومانکرندنی مەخموور و شنگال لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە پێشێلکاریی سەروەریی عێراقە و هەرچەندە کۆمکاری عەرەبی چەندین جار داوای وەستاندنی ئەو بۆردومانانەی کردووە، بەڵام گوێ پێنەدانی تورکیا بەو داواکارییانە ”گرنگی بۆ دانەنان“ی ئەو وڵاتەیە بە داوای کۆمکاری عەرەبی.
باسنیوز
