ترامب: بە خۆشحاڵییەوە هیزەر نوێرت وەک باڵیۆزی هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، رادەگەیەنم

ترامب: بە خۆشحاڵییەوە هیزەر نوێرت وەک باڵیۆزی هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، رادەگەیەنم
سەرۆکی ئەمریکا پۆستێکی باڵای وڵاتەکەی بە ژنە رۆژنامەنووسێک دەدات.



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تویتەر) رایگەیاندووە، ”بە خۆشحاڵییەوە هیزەر نوێرت وەک باڵیۆزی هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، رادەگەیەنم“.



دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، پیرۆزبایی لە هیزەر نوێرت دەکەم و سوپاسی نیکی هالێی باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەم، بۆ ”ئەو خزمەتە گەورەیەی پێشکەشی وڵاتەکەی کرد“.



هیزەر نوێرت لە کۆتایی مانگی 4ـی 2017ـەوە وەک گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کار دەکات و پێشتریش رۆژنامەنووس بووە لە کەناڵی (فۆکس نیوز)ی ئەمریکی.




باسنيوز
Top