ژنێک بۆ سەرۆکی حزبی دیموکرات مەسیحی ئەڵمانیا هەڵبژێردرا

ژنێک بۆ سەرۆکی حزبی دیموکرات مەسیحی ئەڵمانیا هەڵبژێردرا
لە سی‌ویەکەمین کۆنگرەی حزبی دیموکرات مەسیحی ئەڵمانیا، ڕێبەری نوێی خۆی دیاری کرد. ئانگرت کرامپ کارنباور، بە 517 دەنگ بوو بە سەرۆکی نوێی حزبی دیموکرات مەسیحی ئەڵمانیا.



بەپێی هەواڵی (DW) سی‌ویەکەمین کۆنگرەی حزبی دیموکرات مەسیحی ئەڵمانیا کە دوێنی هەینی 2018.12.7 لە شاری هامبۆرگ بەڕیوە چوو، ژنێک بەناوی ئانگرت کرامپ کارنباور، و دوو پیاو بەناوکانی فریدریش مرتس و ئێنس ئەشپان بۆ ڕێبەری خۆیان کاندید کرد کە لە قۆناغی یەکەمی دەنگداندا ئێنس ئەشپان لادرا.



لە قۆناغی دووەمی دەنگداندا ڕکابەری لە نێوان ئانگرت کرامپ و فریدریش مرتس دەستی پێکرد. لە کۆی یەک هەزار و یەک نوێنەری کۆنگرە دەنگی 999 کەس دیار بوو لە کۆی ئەو دەنگانە 527 کەس دەنگیان بە خانمی ئانگرت کرامپ کارنباور و 482 کەسیش دەنگیان بە فریدریش مرتس دا.



بەم چەشنە خانمی کرامپ کارنبارۆ بە 51.7٪ و فریدریش مرست بە 48.2٪ی دەنگی نوێنەرانی حزبی دەسەڵاتداری دیموکرات مەسیحییان بەدەست هێنا.



ئانگرت کرامپ کارنباور پاش ئەنجێلا میرکێل، دووەمین ژنە کە دەبێتە ڕێبەری حزبی دیموکرات مەسیحی ئەڵمانیا.



ئانگرت کرامپ کارنباور، پێش ئەوەی ئەنجێلا میرکێک، سەرۆکی پێشووی حزب ڕای بگەیەنێت کە ئیتر خۆی کاندید ناکات ڕای گەیاندوو دەیهەوێ خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی حزب کاندید بکات و لەو کاتەوە وازی لە پۆستی سکرتێری حزب هێنا و دەستی کرد بە بانگەشە و ڕکابەرێ لەگەڵ دوو ڕکابەرەکەی دیکە.




باسنیوز
Top