دوو فڕۆکەی سەربازیی ئەمریکی لە ژاپۆن کەوتنە خوارەوە
ماڵپەڕی (سپۆتنیک) لەزاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاوی کردووەتەوە لە ئەنجامی ڕووداوی پێکدادانی دوو فڕۆکەی سەربازی لە ئاسمانی ژاپۆن و بەربوونەوەیان، حەوت سەربازی سوپای ئەمریکا بێسەروشوێنن.
ئەو دوو فڕۆکە سەربازییە لە بنکەی سەربازیی (ئەیواکانی) لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی ڕاهێناندا هەڵفڕیون و گەڕان و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی ئەو حەوت سەربازە ئەمریکییە بەردەوامە.
بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، گوتوویەتی یەکێک لە فڕۆکەکان لە جۆری F18 و ئەوی دیکەشیان KC130 بووە کەلە کاتی وەرگرتنی سووتەمەنیدا و ئەو ڕووداوە هاتووەتە ئاراوە و ئەو حەوت کەسە بێسەروشوێن بوون.
هاوکات ئاژانسی فەرەنساش ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە کە ئەو دوو فڕۆکەیە لە کاتی وەرگرتنی سووتەمەنیدا پێکیان داداوە.
باسنیوز
