سخوڕێكی رووسی سوپای به‌ریتانیا ده‌خاته ئاماده‌باشی
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و تیمه هه‌ڵیداوه دزه بكاته ناو باره‌گای فه‌رمانده‌یی یه‌كه‌ی جه‌نگیی ئه‌لیكترۆنی به‌ریتانیا و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ده‌ستگیركران، رێوشوێنی ئه‌منی توند له سه‌رجه‌م فه‌رمانده و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته گیراونه‌ته به‌ر.
ئه‌و رۆژنامه به‌ریتانییه ئاشكرایكردووه، دوای ئه‌وه‌ی تیمه رووسییه‌كه له باره‌گای سه‌ره‌كی جه‌نگی سیبرانی له به‌ریتانیا ده‌ستگیركران، سوپای به‌ریتانیا باری له‌ناكاوی له‌سه‌رجه‌م بنكه سه‌ربازییه‌كان راگه‌یاند، دوای ئاشكرابوونیشیان كه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه سه‌ر به كه‌ناڵێكی فه‌رمی حكوومه‌تی رووسیایه و كار بۆ دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی رووسیا ده‌كات، په‌یوه‌ندیان به پۆلیسه‌وه كردووه، بۆئه‌وه‌ی رێوشوێنی توند بگرنه به‌ر.
له‌كاتێكدا تیمه رووسییه‌كه ده‌ستگیركراون، كاتێك یه‌كێك له رۆژنامه‌نووسه‌كان به‌ناوی "ته‌یمور سیرازیێف" له نزیك ته‌لبه‌ندی دیواری هه‌ستیارترین و نهێنیترین یه‌كه‌ی سه‌ربازی به‌ریتانیا به نهێنی سه‌رقاڵی وێنه‌گرتنی ئه‌و بنكه‌یه بوو، كه ئه‌و بنكه‌یه شانبه‌شانی "M15، M16 و SAS" له جه‌نگی ئه‌لیكترۆنی و ده‌روونی كار ده‌كات.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، دوای ئه‌وه‌ی له وێنه‌كانی یه‌كێك له كامێراكانی چاودێری سه‌ر دیواری بنكه سه‌ربازییه‌كه ده‌ركه‌وتووه، كه سیرازیێف زیاتر له جارێك به‌لای ئه‌و بنكه‌یه‌دا تێپه‌ڕیوه و به به‌رده‌وامی له‌ناو ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی وێنه‌ی بنكه‌كه‌ی گرتووه.
ناسنامه‌ی رۆژنامه‌نووسه رووسیه‌كه و ئه‌و ئۆتۆمۆبیله‌ی كه به نهێنی وێنه‌ی له‌ناویدا گرتووه
دواتریش گافن ویلیامسۆن، وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا له‌و كاره‌ی رۆژنامه‌نووسه رووسییه‌كه ئاگاداركراوه‌ته‌وه، كه وێنه‌كانی له 21ی مانگی رابردوو تۆماركردووه و، راسته‌وخۆ ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری به‌ریتانیا ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له‌مباره‌یه‌وه كردووه و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیرازیێفی 39 ساڵی بۆ یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كانی رووسیا كار ده‌كات، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان ده‌ستبه‌جێ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌منییان به‌سه‌ر ته‌واوی سه‌ربازگه‌كانی سوپای به‌ریتانیادا گشتاندووه.
به‌گوێره‌ی ئاگادارییه‌كه‌ش، كه كۆپیێكی ده‌ست رۆژنامه‌ی "زه مه‌یل ئۆن سه‌ندای" كه‌وتووه، سه‌ربازه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ویستوویه‌تی دزه بكاته ناو بنكه‌ی لیوای 77، كه به‌چڕترین شێوه پاسه‌وانی ده‌كرێت و به دارستانێكی چڕ ده‌وره‌دراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر كه‌ناڵی "روسیا توده‌ی" بڵاویكرده‌وه، كه‌ناڵی "یه‌كه‌م"ـی رووسیا له 22 نۆڤه‌مبه‌ر راپۆرتێكی ڤیدیۆیی ته‌یمور سیرازیێفی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه له‌باره‌ی "كارگه‌ی درووستكردنی مێشووله‌ی ئه‌لیكترۆنی" له نزیك شاری له‌نده‌ن ئاماده‌یكردبوو و باسی لیوای 77ی سوپای به‌ریتانیای ده‌كرد
k24 -
