توركیا بۆ سیستمی به‌رگری ئاسمانی رووسیا ده‌كاته شوێنگره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به رۆژنامه‌وانانی گووت: "كڕینی "ئێس 400" یه‌كلایی بووه‌ته‌وه، گرێبه‌ستمان كردووه و بێ گومان ئه‌و سیستمه له رووسیا ده‌كڕین".
هه‌روه‌ها گووتی: "له‌ماوه‌ی ئه‌م 10 ساڵه‌ی دواییدا هه‌وڵماندا سیستمی پاتریۆت له هاوڕێ ئه‌مه‌ریكییه‌كانمان بكڕین، به‌ڵام ده‌رگایان به روودا نه‌كردینه‌وه، پێش ساڵ و نیوێك دوا نامه‌مان له‌وباره‌وه بۆ ناردن، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داینه‌وه".
چاوش‌ئۆغڵو گووتیشی: "ئێمه ئاماده‌ین له داهاتوودا كار له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی دیكه بكه‌ین، به‌ڵام زۆر پێویستمان به كڕینی سیستمی ئێس 400 یه، رووسیاش باشترین خستنه‌ڕووی هه‌بووه بۆمان، له داهاتووشدا ته‌ماشا ده‌كه‌ین بزانین كێ خستنه‌ڕووی باشتری بۆ ئێمه ده‌بێت، چونكه توركیا پێویستی به سیستمی به‌رگری ئاسمانی زیاتر هه‌یه".
K24
