ڤلادیمێر پۆتین هۆشداری دەداتە ئەمەریکا

ڤلادیمێر پۆتین هۆشداری دەداتە ئەمەریکا
ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی روسیا رایگەیاند، کشانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە رێککەوتنی ھێزەکانی ناوەکی مەودا مامناوەند، دەبێتە ھۆکاری سەرھەڵدانی پێشبرکێیەکی نوێی پڕچەککردن.

ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی روسیا لە میانی بەشدارییکردنی لە لوتکەی G-20 لە شاری بوینس ئایرس پایتەختی ئەرژەنتین رایگەیاند، کشانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە رێککەوتنی ھێزەکانی ناوەکی مەودا مامناوەند کە دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغی شەڕی ساردی ساڵی ١٩٨٧، دەبێتە ھۆی "سەرھەڵدانی مەترسی پێشبرکێی پڕچەککردنی بێ کۆنترۆڵ".

پۆتین ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای کشانەوەی ئەمریکا لە رێکەوتنەکە، بەڵام "دەبێت رێککەوتنی ناوەکی ئێران بخرێتە ژێر گەرەنتییەوە".

رێککەوتنی ھێزەکانی ناوەکی مەودا مامناوەند بەمەبەستی پاراستنی ھاوپەیمانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و روسیا لە ئەوروپا و رۆژھەڵاتی دوور لە ساڵی ١٩٨٧ دا لە واشنتۆن واژۆکراوە.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتننامەی ھێزەکانی ناوەکی مەودا مامناوەند دەکشێتەوە.









خەندان
Top