سوپای پاسداران: لە ئەگەری هەر هێرشێک هێزەکانمان دوژمنان پەشیمان دەکەنەوە
بەپێی زانیاریی میدیا فەرمییەکانی ئێران (غوڵامڕەزا ڕەشید) ئاماژەی بەوەش کرد هەرچەشنە هەڵەی لێکدانەوە و هەڕەشە و هێرشێک لەلایەن دوژمنانەوە بکرێت، هێزە چەکدارەکانمان لە هەموو ئاستێکدا وەڵامی دەدەنەوە و خاترجەم بن دوژمن پەشیمان دەبێتەوە".
ئەم سەردانەی فەرماندەی سوپا بۆ دووڕگەکانی "تونبی گەورە و بچووک و ئەبوومووسا" لە کەنداو لە کاتێک دایە کە چەند ڕۆژێکە فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا باس لە زەخت و گوشاری زیاتر و خۆتەیارکردن بۆ کاردانەوە بەرانبەر بە ئێران دەکەن و هاوکات جۆن بۆڵتەن سەرۆکی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی و هێزەر ناوێرت گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایان گەیاند ئاڵقەی گەمارۆ و سزاکانی سەر ئێران تەنگتر دەکەنەوە.
باسنيوز
