پۆلیسی تورکیا نزیکەی 100 پەنابەری دەستگیر کرد
ئاژانسی ئەنەدۆڵوو لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، 97 پەنابەری خەڵکی وڵاتانی "فەلەستین، مەراکش، ئێران، لیبیا، بەنگلادش و پاکستان" کە بەتەما بوون بە شێوەی نایاسایی سنوورەکانی ئەو وڵاتە ببڕن، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون.
ئەو پەنابەرانە لە ناوچەکانی "بوسناکۆی، مریچ، ئۆزۆن کۆپروو" لە پارێزگای "ئەدرنە" دەستگیر کراون و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی پەنابەرانی ئەو پارێزگایە کراون.
دوای ئەوە لە سێ چوار ساڵی ڕابردوودا شەپۆلی فراوانی پەنابەر لە وڵاتانی کیشوەری ئاسیا و ئاسیای دوورەوە لە سنوورەکانی تورکیا پەڕینەوە و ڕوویان لە ئەورووپا کرد و ئەو کیشوەرەوەی ڕووبەڕووی قەیران کردەوە، یەکێتیی ئەورووپا بە دانی سەدان ملیۆن دۆلار بە تورکیا ئەو وڵاتەیان ناچار بە داخستن و کۆنترؤلی سنوورەکانی خۆی کرد، سەرەڕای ئەوەش ناوە بەناوە هەر پەنابەر لەو وڵاتەوە ڕوو لە ئەورووپا دەکەن.
باسنيوز
