تره‌مپ: تۆمارى ده‌نگى ناڵاندنى خاشوقچيمان له‌به‌ر ده‌سته
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (فۆكس نيوز)، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا گوتى: "تۆمارهكهمان له‌به‌ر ده‌سته، به‌ڵام من نه‌مويستووه گوێى لێ بگرم، چونكه ئێش و ئازاره‌كانى تۆمار كردووه".
گوتيشى: "به ته‌واوى ئاگادارى ئه‌و بابه‌ته‌م، پێويستى نه‌كردووه، گوێى لێ بگرم. له راستييدا پرسيارم له خه‌ڵك كردووه، پێويسته ئێمه چى بكه‌ين، ئه‌وان ده‌ڵێن، هيچ شتێك، ده‌زانم چى روويداوه، ئه‌و رووداوه زۆر توند و شه‌ڕانگێزانه و تۆقێنه‌ره".
سه‌باره‌ت به به‌رپرسيارێتى مير محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، جێنشينى عه‌ره‌بستانى سعوودييه، تره‌مپ گوتى: "پێنج جار و له پێنج كاتى جياوازدا قسه‌م له‌گه‌ڵ كردووه و ره‌تيكردووه‌ته‌وه ئه‌و به‌رپرسيار بێت، ئينجا نازانم درۆى له‌گه‌ڵ كردووم، كێ ده‌زانێت؟".
k24 -
