لوبنان بڕیارێک دژی فڕۆکەکانی ئێران و سووریا دەردەکات

 لوبنان بڕیارێک دژی فڕۆکەکانی ئێران و سووریا دەردەکات
حکوومەتی لوبنان بڕیارێک دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران و رژێمی سووریا دەردەکات.



بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)، کە زانیارییەکانی لە چەند سەرچاوەیەکی لوبنانی وەرگرتووە، لوبنان بەبێ راگەیاندنی هەلوێستی فەرمی، بڕیاری پابەند بوونی بە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و رژێمی سووریا داوە.



هەروەک رۆژنامەکە باسی کردووە، چیتر فڕۆکەکانی هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران و رژێمی سووریا ناتوانن لە فڕۆکەخانەی بەیرووت پڕ بەنزین ناکرێنەوە.



نەفرۆشتنی بەنزین بە فڕۆکە ئێرانی و سوورییەکان، فڕۆکەکانی هەموو کۆمپانیایاکانی ئەو دوو وڵاتە دەگرێتەوە، کە کەوتوونەتە ناو لیستی سزاکانی ئەمریکا و حکوومەتی لوبنانیش پابەندیی تەواوی خۆی بەو سزایانە راگەیاندووە.



باسنیوز
Top