حەماس هەڕەشەیەکی توند لە ئیسرائیل دەکات
یەحیا سنوار، سەرۆکی حەماس لە وتارێکدا لەبەردەم لایەنگرانی لە غەززە، رایگەیاندووە، قەسام، کە باڵی سەربازیی حەماسە، مووشەکبارانی ئیسرائیل دەکات.
هەروەک یەحیا سنوار رایگەیاندووە، محەمەد زەیفی سەرۆکی قەسام لە پەیامێکیدا بۆ خەڵکی غەززە، پێی راگەیاندووە، کە هەرکاتێ ئیسرائیل هێرشەکانی زیاد کرد، ”ئێمەش کردەکان و مووشەکبارانەکانمان بۆ سەر خاکی ئیسرائیل زیاد دەکەین و تەل ئەبیبی پایتەختی ئەو وڵاتەش دەکەینە ئامانج“.
هەفتەی رابردوو، دوای مووشەکبارانکردنی کۆمەڵگە نیشتەجێیەکانی ئیسرائیل لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرایل دەیان بنکە و بارەگای حەماسیان لە کەرتی غەززە بۆردومان کرد.
باسنیوز
