بۆڵتۆن: ئێران تا رادەی گوێڕایەڵی دەگوشین

بۆڵتۆن: ئێران تا رادەی گوێڕایەڵی دەگوشین

جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا بەڵێندەدا کە ئێران تا ئەو رادەیە بگوشێت تاوەکو ناچار بە گوێڕایەڵی دەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی فرانس24، بۆڵتۆن لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێک لە سەنگاپورە لەبارەی سزاکانی سەر ئێران رایگەیاندووە: "ئێمە بڕوامان وایە کە حکومەتی ئێران لە ژێر فشارێکی زۆردایە، مەبەستمانە زۆر بە تووندی بیانگوشین".

دەشڵێت: "ئێمە سەپاندنی سزاکان زیاد دەکەین، بەجۆرێک وەک بەریتانییەکان دەڵێن، بیانگوشە تا گوێڕایەڵ دەبن".

تاکو ئێستا لەلایەن بەریتانیا، فەرەنسا، چین و رووسیا دژایەتی گەڕاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران دەکرێت، بەگوێرەی نوێترین لێدوانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، ئێران پابەندی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەیە.



K24 –
Top