فەرماندەیەکی سوپای ئیسرائیل کوژرا

 فەرماندەیەکی سوپای ئیسرائیل کوژرا
فەرماندەیەکی سوپای ئیسرائیل لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەکدارانی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس)، کوژرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 12/11/2018، ئەفیخای ئەردعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، یەکەیەکی تایبەتی هێزە تایبەتەکانیی سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنینیان لە کەرتی غەززەی فەلەستینی، ئەنجام دا.

ئەفیخای ئەدرعی هەروەها رایگەیاندووە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا، سەربازە ئیسرائیلییەکان رووبەڕووی چەکدارانی حەماس بوونەتەوە و لە ئەنجامدا، ئەفسەرێکی سوپای ئیسرائیل کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.

ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای ئیسرائیل دوای ئەوە هاتووە، کە چەکدارانی حەماس 10 مووشەکیان ئاراستەی کۆمەڵگە جولەکەنشینەکان کردووە و سیستەمی بەرگریی سوپای ئیسرائیلیش تەنیا دوو لەو مووشەکانەی تێکشکاندووە.










باسنيوز
Top