پوتن پشتگیری سوپاکەی ماکرۆن دەکات

پوتن پشتگیری سوپاکەی ماکرۆن دەکات
پێچەوانەی دۆناڵد ترەمپ، ڤلادیمێر پوتن پشتگیری لە دروستکردنی سوپایەک بۆ ئەوروپا دەکات لە کاتێکدا بۆ ئەوروپا، پوتن نەیارە و ترەمپ دۆستە.

لە لێدوانێکی بۆ ئاڕتی رووسی، پوتنی سەرۆکی رووسیا لەبارەی هەوڵەکانی ماکرۆن بۆ دروستکردنی سوپایەکی بەهێزی ئەوروپی گووتی: "ئەوروپا یەکێتییەکی ئابووری بەهێزە، ئەوەش شتێکی سروشتییە گەر بیانەوێت لە رووی بەرگری و ئاسایش، خاوەن سەروەریی و سەربەخۆیی خۆیان بن".

پوتن پێکهێنانی ئەو سوپایە بە کارێکی ئەرێنی دەزانێت و پێشی وایە: "جیهانی فرە جەمسەریی بەهێز دەکات".

پێشتر ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاندبو، یەکێتی ئەوروپا بۆ پاراستنی خۆی و بە رەچاوکردنی چین، رووسیا و ئەمەریکا، دەبێت سوپایەکی بەهێز بۆخۆی دروست بکات.

سەرۆکی ئەمەریکاش لە وەڵامدا ئەو لێدوانەی ماکرۆنی بە سوکایەتی بۆ ئەمەریکا زانی، گووتیشی، ئەوروپا دەبێت سەرەتا پارەی ناتۆ بدات.



K24 –
Top