ئەردۆغان: ئەمەریكا ناتوانێت توركیا بخەڵەتێنێ

ئەردۆغان: ئەمەریكا ناتوانێت توركیا بخەڵەتێنێ
ئەردۆغان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمەریكا ناتوانێ توركیا بخەڵەتێنێ و تورکیا لە شەڕی پەکەکە بەردەوام دەبێت و دەشڵێت: "قەندیل و شنگال بەسەر پەکەکەدا دەروخێنین".

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لەبارەی دیاریکردنی خەڵات لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ دەستگیرکردنی سێ سەرکردەی پەکەکە، گوتی: "ئەوان چاوەڕێی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەن، بەڵام ئەمەریكا بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دڵسۆزنییە و دەیانەوێت توركیا بخەڵەتێنێ، ئەمەش سیاسەتی دوو روویی ئەمەریكایە و ناتوانێت تورکیا بخەڵەتێنێت".

گوتیشی: "پەكەكە لە عێراق لەناو دەبەین و تا قەندیل و شنگال بەسەر پەكەكە دەروخێنین ھەر بەرەوپێشەوە دەڕۆین، ئەمەریكا لەلایەك پەكەكە وەك رێكخراوێكی تیرۆرستی دیار دەكات و خەڵات بۆ دیاركردنی شوێنی سەركردەكانی پەكەكە لە قەندیل دیار دەكات، لەلایەكی دیكە لە سووریا ھاوكاری ھەمان پەكەكە دەكات، ئێمە باش لە سیاسەتی ئەمەریكا تێدەگەین، ناتەوانێ بماخەڵەتێنێ".




K24
Top