ئۆپۆزسیۆنی توركیا داوا ده‌كات بانگدان به‌زمانی توركی بێت
ئۆزتورك یڵماز ئه‌ندام په‌رله‌مانی جه‌هه‌په و له هه‌مان كاتدا جێگری سه‌رۆكی جه‌هه‌په، له كاتی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی (خه‌به‌ر تورك)، داوای كرد كه ئیتر بانگدان ببێته‌وه بەزمانی توركی و به‌عه‌ره‌بی بانگ نه‌درێت.
ئه‌و گوتی "با بانگدان به‌توركی بێت تا لێی تێبگه‌م. با قورئان خوێندن به‌توركی بێت تا لێی تێبگه‌م، له هه‌موو شوێنێك به‌زمانی توركی قسه ده‌كرێت و با بانگدانیش به‌توركی بێت".
ئه‌و گوته‌یه‌ی یڵماز جگه له‌وه‌ی له سۆسیال میدیا ده‌نگۆیه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، كه هه‌ندێك پشتگیریان كرد و هه‌ندێكیش دژی وه‌ستانه‌وه، به‌ڵام سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری ناو ئاكپارتی به‌توندی دژی ئه‌و بۆچوونه هاته ده‌نگ.
نو‌عمان كورتولموش جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا، له هه‌مان كاتدا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئاكپارتی، له پێگه‌ی خۆی له تویته‌ر نووسی "بانگدان به‌زمانی توركی په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه له زیهنی تاكی توركدا، بۆیه ئیدی هاووڵاتیانمان نایانه‌وێت ئه‌و بابه‌ته‌یان به بیر بێته‌وه".
له توركیا له 22_1_1932 بۆ یه‌كه‌م جار له‌سه‌ر داوای ئه‌تاتورك قورئان وه‌رگێردرایه سه‌ر زمانی توركی. هه‌روه‌ها له ئیسته‌نبۆڵ له مزگه‌وتی (یه‌ره‌باتان) له لایه‌ن قورئان خوێن حافز یه‌شار قورئان به زمانی توركی ده‌خوێندرا.
8 رۆژ دوای ئه‌مه له 30_1_1932 بۆ یه‌كه‌م جار بانگدان به زمانی توركی خوێندرا و له لایه‌ن حافز رفعه‌ت له مزگه‌وتی فاتیح رۆژانه بانگ ده‌درا.
باسنيوز
