ترەمپ باڵیۆزێكی نوێ بۆ عێراق ده‌ستنیشان ده‌كات
رۆژی چوارشەممە 7/11/2018، كۆشكی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) ئاشكرای كردووه، كه ماسیۆ توولهر له لایه‌ن ئیداره‌ی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکاوه وه‌ك جێگره‌وه بۆ دۆگڵاس سلێمان دیاری كراوه.
دۆگڵاس سلێمان لە ساڵی 2016ـەوە باڵیۆزی ئەمریکایە لە عێراق و ماسیۆ توولهریش ئێستا باڵوێزی ئه‌مریكایه له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن.
رۆژنامەی (واشنتن پۆست) ئاماژەی ەبوە کردووە، کە باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق، ”ئەزمونێکی تایبەتی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران و میلیشیاکانی هەیە“، بەوپێیەی چوار ساڵ باڵیۆزی وڵاتەکەی بووە لە یەمەن و لەو وڵاتەش، میلیشیای حوسییەکان دەستیان بەسەر حوکمڕانیدا گرتووە و راستەوخۆ سەر بە ئێرانن.
باسنيوز
