دوو ژنە موسڵمان بوونە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا
به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه 435 كورسییه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی 35 ئه‌ندام بۆ ئه‌نجوومه‌نی پیران، دوێنێ سێشەممە ده‌نگده‌ران له ئه‌مریكا چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی دەنگدان. له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا راشیدە تڵێب و ئیلھان عومەر كە دوو ژنە موسڵمانن له‌سه‌ر لیستی دیموكراته‌كان، سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا.
راشیدە تڵێب كاندیدی 13مینی ناوچه‌ی ویلایه‌تی میشیگان بوو، كە بەڕەگەز فەڵەستینیە، پێش هه‌ڵبژاردنه‌كه بەمیدیاكانی ئه‌مریكای راگه‌یاندبوو كە ئامانجی ئه‌وه‌یه وه‌ك خزمه‌تی گشتی به‌ڕێگایه‌كی كاریگه‌ر نوێنه‌رایه‌تی ئیسلام بكات.
هەروەها ئیلھان عومەر كە بەڕەگەز سۆماڵیە، له پێنجه‌مین ناوچه‌ی ویلایه‌تی مینیسۆتا چووه هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، توانی سه‌ركه‌وتن به‌رامبه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر لیستی كۆمارییه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت و به‌ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرێت.
ئیلھان عومەر یه‌كه‌م خانمه باڵاپۆشی ئه‌ندامه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، چووه شوێنی كیس ئه‌لیسۆن كه ئه‌ویش موسڵمان بوو و نوێنه‌رایه‌تی هه‌مان ناوچه‌ی ده‌كرد.
باسنيوز
