ئه‌ردۆغان: دهوريهى هاوبه‌شى ئه‌مه‌ريكا و هه‌سه‌ده قبوڵكراو نييه
ئه‌ردۆغان راگه‌ياند، دهوريهى هاوبه‌شى ئه‌مه‌ريكا و هه‌سه‌ده قبوڵكراو نييه و پێشبينى ده‌كه‌ين، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌و دهورييانه رابگرێت.
بڕياره ئه‌ردۆغان له پاريس له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كۆببێته‌وه.
گوتيشى: له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا پرسى ده‌ورييه هاوبه‌شه‌كانى سوپاى ئه‌مه‌ريكا و هه‌سه‌ده ده‌خاته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها گوتى: له‌و بڕوايه‌دام كاتێك ئه‌و پرسه ده‌خه‌ينه به‌رباس، تره‌مپ ئه‌و بڕياره هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
هه‌ينى رابردوو، هه‌سه‌ده و سوپاى ئه‌مه‌ريكا دهورييهيهكى هاوبهشيان پێكهێنا بۆ چاودێريكردنى ره‌وشى ئه‌منى ناوچه سنوورييه‌كانى نێوان سووريا و توركيا.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ى هه‌سه‌ده و سوپاى ئه‌مه‌ريكا بووه‌ته جێى نيگه‌رانى توركيا.
هه‌فته‌ى رابردوو سوپاى توركيا ده‌ستيكرد به بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده.
ئه‌و هێرشه‌ى توركيا بووه هۆى راگرتنى ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى هه‌سه‌ده له دژى داعش له ناوچه‌ى هه‌جين.
K24
