ئەمریکا: پێویستە ئێران هەر 12 مەرجەکەمان جێبەجێ بکات
ئەمڕۆ دووشەممە 5/11/2018، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، "پێویستە ئێران هەر 12 مەرجەکەمان جێبەجێ بکات، هەر کەسێک هەوڵی هاوکاری ئێرانیش بدات بەتوندترین شێوە سزای دەدەین".
پۆمپیۆ گوتیشی: "دەمانەوێت ئاستی هەناردەکردنی نەوتی ئێران بگەیەنینە سفر و بڕیاریشمانداوە حهوت پرۆگرامى ناوكى ئێران سزايان بهسهردا بسەپێنرێت و بهو هۆيهوه ئێران ههرگيز ناتوانێت ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی".
هەر لەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەدا، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕای گەیاند، کە سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران کەرتی دەریاوانی و فڕۆکەوانی دەگرێتەوە و بەشێوەیەک توندترین سزایە لە مێژووی ئێران.
ئەمڕۆ دووشەممە سزاکانی سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە گەڕێندرایەوە و بەتایبەتی کەرتەکانی نەوت، وزە و کەشتیوانی و دامەرزراوە ئابووری و بانکییەکان و ئێرانیش سوورە لەسەر ئەوەی نەوتەکەی بفرۆشێت و رووبەڕووی ئەمەریکا ببێتەوە.
باسنيوز
